بۆ حەلبوسی موڵەتی 15 ڕۆژەی وەرگرتووە؟

(0) / / ئاسیا / عەدنان محەممەد تەمیمی


Mar 31, 2023

قەبارەی فۆنت:
سیاسەتمەدارێکی سەربەخۆی عێراقی سێ هۆکاری پشت وەرگرتنی پشووی 15 ڕۆژەی محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی ئاشکرا کردووە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەرژەوەندی نیشتمانی وا دەخوازێت حەلبوسی لە ناو پەرلەمان ئامادە بێت نەک ئەوەی کە پشوو وەربگرێت.
عەدنان محەممەد تەمیمی ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە سێ هۆکار لە پشتەوەی ئەو پشوو وەرگرتنەی حەلبوسییەوە بێت کە بریتین لە: یەکەم، چارەسەرکردنی داڕمانێکە کە ڕەنگە لە ناو کوتلەکەی لە پەرلەمان ڕوو بدات. دووەم، هەوڵ دەدات پەیامێک بە هێزە سیاسییەکانی دیکە بگەێنێت کە پشتیوانی گۆڕانکارییەکانی ناو کوتلەکەی دەکات. سێهەم، پەیامێکی ناڕەزایەتی پیشان بدات لە بەرامبەر بڕگەکانی ناو بودجە و دیاریکردنی پشکی بەشێک لە پارێزگا سوننە نشینەکان.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە حەلبوسی دەبێت لە ناو پەرلەمان ئامادە بێت تا هەنگاوەکانی یەکلاکردنەوەی بڕگەکانی بودجە خێراتر بکرێن نەک ئەوەی کە موڵەتی دوو هەفتەیی بە خۆی بدات./.