وەزارەتی دارایی لە سەر مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی چ دەڵێت؟
(0) /
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەنگۆی نەبوونی پارە لە بانکەکانی سلێمانی ڕوونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند کە پارە نێردراوە و گەیشتووە و دابەشکردنیشی دەستیپێکردووە.
هونەر جەمال بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند کە لە هەولێرەوە ئەمڕۆ پارەی مووچە بۆ سلێمانی نێردراوە و پارەکە گەیشتووە و دەست بە دابەشکردنی مووچە کراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی وەزارەتەکانی پەروەردە و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و مووچەی کەمئەندامان دەستیپێکرد./.
تێبينيێك بنێرە: