یەکێتی هەڵوێستێکی نوێی لە سەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / کوردستان عێراق


Apr 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەركردەیەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە كاتی دیاریكراودا تائێستا لەگەڵ پارتی نەگەشتوونەتە ڕێككەوتن و دەڵێت، مەگەر لە هەولێر و دهۆك هەڵبژاردن بكرێت.
رزگار حاجی، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند "مەگەر هەڵبژاردن بۆ هەولێر و دهۆك بكەن، ئەوە شتێكی ترە. ئەگەر نا كۆمیسیۆن ماوەی بەسەرچووە و دەبێت كارا بكرێتەوە و یاساكەش هەموار بكرێتەوە. هەموو لایەنەكان كۆبونەوەمان كردووە و نەگەشتوینەتە رێككەوتن. گەر هێزەكان بەشداری هەڵبژاردن بكەن دەبێت یاساكە هەموار بكریتەوە و پێكهاتەكانیش چۆن لە عێراق كورسی كۆتای پێكهاتەكان دابەشكراوە لەكوردستانیش دابەش بكرێ".
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "نەتەوە یەكگرتووەكان ئاگادارە كێشەیەك هەیە لە یاسای هەڵبژاردنەكان لەسەر مەسەلەی پێكهاتەكان و كورسی پێكهاتەكان كە هێشتا نەگەشتوینەتە رێككەوتن. نەتەوە یەكگرتووەكان پێشنیاری كردوە كورسی پیكهاتەكان بەسەر پارێزگاكان دابەش بكرێ، دوو كورسی مەسیحی و توركمان لەسنوری سلێمانی بێت. بەڵام لەسەر ئەو بابەتانە نە كۆبەنەوە كراوە نە ریككەوتن كراوە. پێشنیاری ئێمە و پارتی بووە نەتەوە یەكگرتووەكان پێشنیار بێنێتە پێشەوە مناقشەی لەسەر بكرێت"./.