ئاسایشی هەولێر هۆکاری دەستبەسەرکردنی عەلی مەحمود ی ئاشکرا کرد
(0) /
وتەبێژی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند کە عەلی مەحمود ناسراو بە عەلی سیاسی بە تۆمەتی داڵدەدانی بکوژێک لە ماڵەکەیدا دەستبەسەر کراوە.
سەباح خدر سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنی عەلی مەحمود چالاکوانی سیاسی، ڕایگەیاند کە داواکراوێک بە پێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە کوشتن لە لایەن عەلی مەحمودەوە لە ماڵەکەیدا داڵدەدراوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەو داواکراوە دەستبەسەرکراوە و عەلی مەحمودیش بە تۆمەتی دادڵدەدانی داواکراوەکە دەستبەسەر کراوە./.
تێبينيێك بنێرە: