وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە سەر هەڵگرتنی چەک داوایەک لە لایەنە سیاسییەکان دەکات

(0) / / كوردستان / کوردستان


Apr 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی سێ شەممە ڕێکارەکانی هەڵگرتنی چەکی لە لایەن حزب و لایەنە سیاسییەکانەوە بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمدا هاتووە کە لایەنە سیاسییەکان لە هەڵمەتی ڕێگری لە بەکارهێنانی چەکی بێ موڵەت بەشداری و هاوکاری بکەن و ئەندامانی خۆیان لە یاساکانی هەڵگرتنی چەک ئاگادار بکەنەوە.
لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکرێت کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی خۆیان بخەنە خزمەت ووشیارکردنەوە و ئاگادارکردنەوە و هاندانی هاووڵاتیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لە ڕێگای دادگا و یاساوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم هەروەها ڕایگەیاندووە کە لایەنە سیاسییەکان نابێت چەک بە ئەندامان و لایەنگرانی خۆیان بدەن و دەبێت لە دەرەوەی کاتی دەوام، شوێنی هەڵگرتنی چەکەکانی خۆیان هەبێت و چەک لە دەرەوەی بارەگا حزبییەکان بە دەست کەسەوە نەبێت.
لە کۆتایی ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە کە جێبەجێکردنی ئەم قۆناغانە دەتوانێت دۆخێکی باشتر لە وڵاتدا دابین بکات و ڕێژەی تاوانەکان کەم بکاتەوە، هەر بۆیە چاوەڕوانی هاوکاری سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لەم پێناوەدا دەکرێت./.