وادەی هەرزانکردنی نرخی بەنزین ئاشکرا کرا
(0) /
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە سبەینێوە بۆ ماوەی یەک مانگ نرخی یەک لیتر بەنزینی جۆری نۆرماڵ دەکاتە 750 دینار بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی تایبەت، تەکسی، پاس و پیکاب.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکاندا هاتووە کە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی بەنیزن و یەکخستنی نرخەکە، لە یەکی ئایارەوە بۆ ماوەی یەک مانگ نرخی یەک لیتر بەنزینی جۆری نۆرماڵ دەکاتە 750 دینار و ئەمەش بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی تایبەت، تەکسی، پاس و پیکاب دەبێت.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە لە ڕێگای باڵاوتگەکانی ناوخۆوە ئەم بەنزینە کوالیتی بەرزە بەرهەم دەهێندرێت و لێژنەکانی چاودێری و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بە هەمان میکانیزمی پێشوو چاودێری و بەدواداچوون بۆ کوالیتی بەنزین دەکەن./.
تێبينيێك بنێرە: