نێردەی پوتین لە گەڵ بەشار ئەسەد کۆبووە

(0) / / ئاسیا / بەشار ئەسەد


Apr 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە لە شاری دیمەشق لە گەڵ سەرۆک کۆماری سوریا کۆبووە.

ئاژانسی فەرمی سوریا ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا جەختیان لە سەر بەردەوامی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بێ کاریگەرکردنی سیاسەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دژی حکومەتی دیمەشق بە تایبەت سزا و گەمارۆ ئابورییەکان کردووەتەوە.

شاندەکەی ڕووسیا بە سەرۆکایەتی ئەلکساندر لاورنتیف پاڵپشتی خۆیی بۆ حکومەتی سوریا و یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە دووپات کردەوە و ڕایگەیاند کە مۆسکۆ دژی هەر هەنگاوێکی پێشێلکردنی سەروەری و خاکی سوریایە کە کاریگەری لە سەر هەوڵەکانی ئێستا بۆ کۆتایی هێنان بەم قەیرانە دە ساڵەیە دابنێت./.