عەلی باپیر سەرچاوەکانی مەترسی سەر هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

(0) / / كوردستان / کوردستان عەلی باپیر


May 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان وتی کە خەراپ ئیدارەدانی هەرێم و ناتەبایی نێوان دوو حزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێم و ناڕازیبوونی خەڵک و موچەخۆران بووەتە سەرچاوەی مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و شەڕە قسە و بێنە و بەردەی ئەم دواییەی نێوان پارتی و یەکێتی دۆخەکەی بەرەو خەراپتر بردووە.
عەلی باپیر لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە شکاندنی حورمەتی دامەزراوەکانی حکومەت و پەرلەمان و دادگاکان هێندەی دیکە دۆخەکەی خەراپتر کردووە، ئەمەش وایکردووە ئەو وڵاتانەی کە لە ڕابردوودا هاوکاری هەرێمیان کردووە بێ متمانە بوون، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنسووڵی وڵاتان بە نیگەرانییەوە لە دۆخی هاووڵاتیان دەڕوانن.
ناوبراو وتی کە هاوپەیمانان کە تا ئێستا هاوکاری سەربازی و لۆجستیی هێزی پێشمەرگە دەکەن بەو مەرجەی پێشمەرگە یەک بخرێتەوە و بکرێتە هێزێکی نیشتمانی، خەریکە بێهیوا دەبن و هەڕەشەی ڕاگرتنی هەموو جۆرە هاوکارییەکانیان کردووە، ئەگەر لەو وادەیەی دیارییان کردووە پێشمەرگە یەک نەخرێتەوە./.