سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی لوبنان بۆ عێراق دواخرا

(0) / / ئاسیا / حەسان دەیاب


Apr 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی حەسان دەیاب بۆ بەغدا لە سەر داوای حکومەتی عێراق دواخراوە.

لە ڕاگەێندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی لوبناندا هاتووە کە بڕیار بوو حەسان دەیاب سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان ڕۆژی 17 ی ئەم مانگە سەردانی بەغدا بکات بەڵام لە لایەن حکومەتی عێراقەوە سەردانەکە دواخراوە.

لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە سەردانەکە پەیوەندی بە پرسە ناوخۆییەکانی عێراقەوە هەیە.

ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە حەسان دەیاب سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان بە یاوەری شاندێک لە وەزیرەکانی ئەو وڵاتە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکات.

سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە کە لەو سەردانەدا چەندین ڕێکەوتنی گرنگ لە نێوان هەر دوو وڵات واژۆ دەکرێت./.