ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سبەی سەردانی ئێران دەکات

(0) / / ئاسیا / قاسم ئەعرەجی


Apr 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیارە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سبەی دووشەممە بە سەردانێکی فەرمی بگاتە تارانی پایتەختی ئێران.

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سبەی دووشەممە بە یاوەری شاندێک سەردانی تاران دەکات و بڕیارە لە گەڵ عەلی شەمخانی هاوتا ئێرانییەکەی کۆببێتەوە.

بڕیارە ناوبراو لە سەردانەکەیدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تاران و بەغدا و هەروەها دۆخی ناوچەکە تاوتوێ بکات./.