ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووە

(0) / / ئاسیا / قاسم ئەعرەجی


Apr 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە سەردانەکەی بۆ ئێران لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە کۆبووە.

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کە سەردانی تارانی کردووە، لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە گەڵ محەممەد جەواد زەریف کۆبووە.

ناوبراو پێشتریش لە گەڵ عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران کۆبووە.

شەمخانی لەو کۆبوونەوەدا بە هاوتا عێراقییەکەیی ڕاگەیاند کە چاوەڕوان دەکرێت حکومەتی بەغدا لە دۆسیەی تیرۆرکردنی شەهید قاسم سولێمانی بەدواداچوونی زیاتری هەبێت./.