ئێران: پیتاندنی یورانیۆم بە ڕێژەی لە سەدا 60 دەستیپێکرد

(0) / / ئاسیا / سەید عەباس عێراقچی


Apr 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران هەواڵی دەستپێکردنی لە سەدا 60 ی یورانیۆمی ڕاگەیاند.

سەید عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی لێژنەی هاوبەشی ڕێکەوتنی ناوەکی سەردانی ڤیەننای کردووە، ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند کە پیتاندنی لە سەدا 60 ی یورانیۆم دەستیپێکردووە.

لە لایەکی دیکەوە کازم غەریب ئابادی نوێنەری ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە کردەوە تیرۆریستییەکەی وێستگەی ناوەکی نەتەنز وتی کە سەنتریفیۆژی نوێ و پێشکەوتوو لەو وێستگەیە دادەنرێت و چەندین هەنگاوی گرنگی دیکەی تەکنیکی ئەم هەفتەیە ڕادەگەێندرێت.

ساڵی ڕابردووش ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێران پیتاندنی یورانیۆمی بە ڕێژەی لە سەدا 20 دەستپێکرد./.