فۆئاد مەعسوم: ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی نەبوو و دەنگم بۆی نەدا
(0) /
سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کە دووەم سەرۆک کۆماری کوردی ئەم وڵاتەیە، ڕایگەیاندووە کە ڕیفراندۆمی ساڵی 2017 ی هەرێمی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی نەبووە.
فۆئاد مەعسوم لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵی فۆرات نیوز ڕیفراندۆمی بە مافێک ناو برد و وتی کە بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی نەبووە و دەنگم بۆی نەدا.
ناوبراو سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا وتی: بەشێکی زۆری ئەو کێشانە بە هۆی چەند یاسایەکی پەکخراون وەک یاسای نەوت و گاز.
فۆئاد مەعسوم هەروەها وتی کە دەستووری عێراق پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە، لە بەر ئەوەی کە ئەو کاتە ئەندامانی لێژنەی داڕشتنەوەی دەستوور کەسانێکی تێدا نەبوو و بە دیدێکی سیاسی نووسراوە و ئاکامەکەشی ئەوەیە کە ئەمڕۆ دەبینرێت.
سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق سەبارەت بە دۆخی سلێمانیش وتی کە لە سلێمانی خواستێک بۆ دامەزراندنی هەرێمێکی سەربەخۆ نییە./.
تێبينيێك بنێرە: