کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی سەبارەت بە ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی ئێران و عێراق لە هەولێر بەڕێوەچوو

(0) / / ئاسیا / قاسم ئەعرەجی عێراق


Sep 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەردانی هەولێری کرد و بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی کرد سەبارەت بە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی تاران و بەغدا کە بڕیارە سبەی 19 ی ئەیلول وادە دیاریکراوەکەی ئێران بە کۆتایی بگات.
قاسم ئەعرەجی لە شاری هەولێر لە گەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم و جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق کۆبووە.
کۆبوونەوەکەش سەبارەت بە میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی نێوان ئێران و عێراق بووە.
بڕیارە کەمپێکی نوێ بۆ گرووپە چەکدارە ئێرانییەکان لە عێراق درووست بکرێت و لەوێ بمێننەوە.