فڕۆکەخانەی عەربەت بە درۆن بۆردومان کرا

(0) / / كوردستان / عێراق


Sep 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
فڕۆکەخانەی عەربەت لە لایەن درۆنێکی نەناسراوەوە کرایە ئامانج و هێرشەکەش کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
فڕۆکەخانەی کشتووکاڵیی عەربەت ئەمڕۆ لە لایەن درۆنێکی نەناسراوەوە کراوەتە ئامانج و تا ئێستا کەسێک بەو هۆیە کوژراوە و 6 ی دیکەش بریندار بوون.
فڕۆکەخانەی عەربەت لە باشوری سلێمانیدایە و گەورەترین فڕۆکەخانەی کشتووکاڵیی هەرێمی کوردستانە. ساڵی 2005 کراوەتەوە و لە ساڵی 2017 ەوە وەک سێهەم فڕۆکەخانەی کوردستان و حەوتەمین فڕۆکەخانەی کشتووکاڵیی عێراق ناسراوە.