ئەمریکا لە سەر بڕیارێکی ئێران هاتە دەنگ
(0) /
وتەبیژی کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە واشنتن هەنگاوەکەی ئێران بۆ پیتاندنی یورانیۆم بە ڕێژەی لە سەدا 60 بە جیدی وەردەگرێت.
جین ساکی وتی کە پیتاندنی لە سەدا 60 ی یورانیۆم لە لایەن ئێرانەوە دەبێت بە جیدی لە بەرچاو بگیردرێت.
ناوبراو وتی کە ئەم هەنگاوەی ئێران دەبێت لە لایەن ئەندامانی ڕێکەوتنی ناوەکییەوە بە گرنگ دابنرێت.
وتەبێژی کۆشکی سپی لە هەمان کاتدا وتی کە دانوستانەکانی ڤیەننای تایبەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران، هەنگاوێکە بەرەو پێشەوە./.
تێبينيێك بنێرە: