لە سەر نەوتی هەرێم هەواڵێکی نوێ بڵاو بووەتەوە

(0) / / كوردستان / عێراق حەیان عەبدولغەنی


Sep 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری نەوتی عێراق زانیارییەکی گرنگی لە سەر هەناردەی نەوەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کردووە.
حەیان عەبدولغەنی ڕایگەیاندووە کە چاوەڕانی سەردانی وەزیری وزەی تورکیا دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی ئەو وڵاتەوە.
ناوبراو سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە دانوستان لە گەڵ ئەنکەرە هەیە و چاوەڕوانی سەردانی وەزیری وزەی تورکیا دەکەین بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق.
حەیان عەبدولغەنی ڕایگەیاندووە کە یەکێک لە تەوەرەکانی ئەو کۆبوونەوەیە، دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.