ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

(0) / / كوردستان / سه‌لاحه‌دین به‌هادین


Oct 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
سه‌لاحه‌دین به‌هادین ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: خۆزگە زاڵمان ئەیانزانی کە ستەمیان تا سەر نابێ و رۆژی کۆتاییان هەردێ.
باسی له‌وه‌شكرد: "‏خۆزگە ئیمانداران دڵنیا دەبوون لەو راستیەی کە رۆژی سەرکەوتنیان هەر دێت!!".
ئه‌وه‌شی وتووه‌: "خۆزگە فەلەستینیە چەوساوەکان لەکاتی سەرکەوتندا سنووری یاسای شەرعی جەنگیان نەدەبەزاند و مافی کوژراو و دیلیان پێشێل نەدەکرد!".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو:
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : خۆزگە زاڵمان ئەیانزانی کە ستەمیان تا سەر نابێ و، ڕۆژی کۆتاییان هەردێ.
خۆزگە زاڵمان ئەیانزانی کە ستەمیان تا سەر نابێ و، ڕۆژی کۆتاییان هەردێ ..!!
‏خۆزگە ئیمانداران دڵنیائەبوون لەو ڕاستیەی کە ڕۆژی سەرکەوتنیان هەر دێ!!،
خۆزگە فەلەستینیە چەوساوەکان لەکاتی سەرکەوتندا سنوری یاسای شەرعی جەنگیان نەئەبەزاند و مافی کوژراو و دیلیان پێشێل نەئەکرد،،!
خۆزگە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ حسابی ئەوەیان ئەکرد کە فشاری ستەمی حەفتا ساڵەی داگیرکاری و کوشتارو گەمارۆی زایۆنیزمەکان لە تەقینەوەیەکی وەک ئەمرۆدا زۆر چاوەڕوان نەکراو نیە..!!
خۆزگە ئەوانەی داکۆکی لەئاشتی ئەکەن و دژی جەنگن، لەبیری ئەوەدا بونایە کە ئاشتی لەکاتی ستەمکاریدا زیللەت و نەشیاوە، ئاشتی لە زەمینەی دادگەری و ئازادی و؟یەکسانکاریدا بەجێیە و بەرهەمدارە..!!