ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە
(0) /
سهلاحهدین بههادین ئهمڕۆ یهكشهممه 8ی تشرینی یهكهمی 2023، پهیامێكی بڵاوكردهوه و رایگهیاند: خۆزگە زاڵمان ئەیانزانی کە ستەمیان تا سەر نابێ و رۆژی کۆتاییان هەردێ.
باسی لهوهشكرد: "خۆزگە ئیمانداران دڵنیا دەبوون لەو راستیەی کە رۆژی سەرکەوتنیان هەر دێت!!".
ئهوهشی وتووه: "خۆزگە فەلەستینیە چەوساوەکان لەکاتی سەرکەوتندا سنووری یاسای شەرعی جەنگیان نەدەبەزاند و مافی کوژراو و دیلیان پێشێل نەدەکرد!".
دهقی پهیامهكهی ئهمینداری گشتی یهكگرتوو:
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : خۆزگە زاڵمان ئەیانزانی کە ستەمیان تا سەر نابێ و، ڕۆژی کۆتاییان هەردێ.
خۆزگە زاڵمان ئەیانزانی کە ستەمیان تا سەر نابێ و، ڕۆژی کۆتاییان هەردێ ..!!
خۆزگە ئیمانداران دڵنیائەبوون لەو ڕاستیەی کە ڕۆژی سەرکەوتنیان هەر دێ!!،
خۆزگە فەلەستینیە چەوساوەکان لەکاتی سەرکەوتندا سنوری یاسای شەرعی جەنگیان نەئەبەزاند و مافی کوژراو و دیلیان پێشێل نەئەکرد،،!
خۆزگە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ حسابی ئەوەیان ئەکرد کە فشاری ستەمی حەفتا ساڵەی داگیرکاری و کوشتارو گەمارۆی زایۆنیزمەکان لە تەقینەوەیەکی وەک ئەمرۆدا زۆر چاوەڕوان نەکراو نیە..!!
خۆزگە ئەوانەی داکۆکی لەئاشتی ئەکەن و دژی جەنگن، لەبیری ئەوەدا بونایە کە ئاشتی لەکاتی ستەمکاریدا زیللەت و نەشیاوە، ئاشتی لە زەمینەی دادگەری و ئازادی و؟یەکسانکاریدا بەجێیە و بەرهەمدارە..!!
تێبينيێك بنێرە: