مووچەی خانەنشینی زیاد دەکرێت
(0) /
بڕیارە لە ساڵی داهاتوودا مووچەی خانەنشینی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە زیاد بکرێت.
ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت مووچەی خانەنشینی بە تایبەت ئەوانەی کە پلەکانیان نزمە و مووچەکانیان بە گوێرەی پێداویستییەکانی ژیانیان نییە، زیاد بکرێت.
محەممەد نوری ڕایگەیاندووە کە تێچووی هەموارکردنەوەی لیستی مووچەی خانەنشینان مانگانە 4 ترلیۆن و 500 ملیۆن دینارە و ئەوانە دەگرێتەوە کە پلەکانیان نزمە و بەو هۆیەوە مووچەکانیان کەمە و پێداویستییەکانی ژیانیان پڕ ناکاتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە پێشبینی دەکرێت سەرەتای ساڵی داهاتوو مووچەی خانەنشینانی پلە نزم زیاد بکرێت.
تێبينيێك بنێرە: