کاروان ئەنوەر وەڵامی ئازاد حەمەدئەمینی دایەوە
(0) /
سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا وەڵامی ئازاد حەمەدئەمین نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.
کاروان ئەنوەر لە ڕاگەێندراوێکدا بە ناونیشانی وەڵامێک بۆ ئازاد حەمەدئەمین باسی ئەوەیکردووە کە مرۆڤە سەنگین و بەڕێزەکان هیچ کات کارێک ناکەن کە ببێتە مایەی ناوزڕاندن و شکستی کەسایەتییان، خەڵکی ژیر و هۆشمەند تەنیا یەک جار وەڵام دەدرێینەوە، ئیتر پێویست بە قوڕ سێلان و خۆڵ بە سەر خۆکردن ناکات، بەڵام وا پێدەچێت جەنابی نەقیبی ڕۆژنامەنووسان پێویستی بە دووجار وەڵامدانەوە هەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە هەموو کەس باشتر دەزانێت کە سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیرییە و ئازادی ڕۆژنامەنووسی لە ترۆپکدایە، بەڵام تۆ سلێمانی بە کوێرە دێیەک تێگەیشتوویت بۆیە ئەو دەستە بخە ژێر سەرت.
کاروان ئەنوەر ڕایگەیاندووە کە تۆ نەیبیت و من لە چوارچێوەی کاردا ڕێزت لێدەگرم بەڵام وەک بۆچوونی خۆم نە حاکمیت و نە ئازادیت و نە ڕۆژنامەنووسیت.
تێبينيێك بنێرە: