چوار تەقینەوەی بەهێز لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد ڕوویاندا

(0) / / ئاسیا / عەین ئەسەد عێراق


Oct 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرچاوەیەکی ئەمنی هەواڵی ڕوودانی چوار تەقینەوەی بەهێزی لە بنکەی سەربازی ئەمریکا لە پارێزگای ئەنباری عێراق ڕاگەیاندووە.
ئەو سەرچاوە بە کەناڵی ئەلمەیادین ی ڕاگەیاندووە کە ئەمڕۆ یەک شەممە کاتژمێر 6 و 30 خولەکی ئێوارە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد ی ئەمریکا لە پارێزگای ئەنبار بە چوار ڕۆکێت کراوەتە ئامانج.
چەندین کاتژمێر پێش ئەوەش بنکەی سەربازی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتیی کۆنیکۆ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دەیرزۆری سوریا کرایە ئامانج.
گرووپەکانی خۆڕاگریی عێراق بەرپرسیاریەتی هێرشەکانیان لە ئەستۆ گرتووە.