عێراق بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال پەنا بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبات

(0) / / ئاسیا / قاسم ئەعرەجی


Apr 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق داوایکردووە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال هاوکاری ئەم وڵاتە بکەن.

قاسم ئەعرەجی لە چاوپێکەوتنی باڵیۆزی ژاپۆن لە بەغدا ڕایگەیاند کە ئاوەدانکردنەوەی شەنگال پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە.

ئەم بەرپرسە عێراقییە داوای لە حکومەتی ژاپۆن کردووە لە بواری ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و بونیادنانی ژێرخانەکانی ئەو شارە یارمەتیدەر بێت./.