پارتی و یەکێتی ڕاگەێندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە

(0) / / كوردستان / عێراق کوردستان


Nov 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
کۆبوونەوەی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆتایی هات و هەر دوو لا ڕاگەێندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە لە لە کۆبوونەوەی سێ شەممە 7 ی تشرینی دووەمی پارتی و یەکێتیدا بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان، عێراق و بە تایبەت دۆخی هەستیاری ناوچەکە تاوتوێ کراوە.
پارتی و یەکێتی ڕایانگەیاندووە کە ئەوان جەختیان لە سەر هەماهەنگی و پێکەوەکارکردن کردووەتەوە و بە پێویستیان زانیوە کە ستراتیژێکی هاوبەش بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کێشە و گرفتەکان دابڕژێرێت.
لە درێژەی ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە کە هەر دوو لا هاوڕابوون لە سەر بەهێزکردنی خاڵە هاوبەشەکان و چارەسەرکردنی گیر و گرفتەکان بە ئاراستەی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی کوردستان.
پارتی و یەکێتی پێکەوە پشتیوانییان بۆ حکومەتی هەرێم بە تایبەت لە بواری دابینکردنی شایستە داراییەکان و مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان دەربڕیوە.