فڕۆکەخانەی هەریر دیسانەوە کرایە ئامانج

(0) / / كوردستان / کوردستان


Nov 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند کە بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر و بەو هۆیەوە ئاگر کەوتووەتەوە.
لە ڕاگەێندراوێکی دژە تیرۆری کوردستاندا هاتووە کە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە کاتنمێر 7 و 15 خولەک لە ڕێگای درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر.
دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاندووە کە بە هۆی هێرشەکەوە ئاگر لە کۆگای سووتەمەنیی بنکە سەربازییەکە کەوتووەتەوە.