هەڤاڵ ئەبوبەکر لەبری مووچە داوای زەوی بۆ مامۆستایان دەکات

(0) / / كوردستان / هەڤاڵ ئەبوبەکر


Nov 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
پارێزگاری سلێمانی داوایکردووە کە بەشێک لە داخوازییە ڕەواکانی مامۆستایان و مووچەخۆران جێبەجێ بکرێت تا پرۆسەی خوێندن دەست پێبکاتەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاندووە کە لە یەکەم ساتی ناڕەزایەتی مامۆستایان و مافە ڕەواکانیانەوە هەوڵەکان لە گەڵ دەسەڵاتداران و حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند بەردەوام بووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئومێد و تکا و چاو و داوام لە مامۆستایان و کەرتی پەروەردەی خۆمانە، چونکە لەوانی دیکە نائومێدم.
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاندووە کە دەبێت هەمووان لە گەڵ مامۆستایان بین و پشتیوانی لەوان بکەین، ئەگەر مووچەیان بۆ دابین ناکرێت خۆ دەتوانن زەوییان بۆ دابین بکەن، خۆ دەتوانن وانەبێژان دابمەرزێنن و پلەبەرزکردنەوە بکرێت.