هەڤاڵ ئەبوبەکر چی لە سەر سزادانی مامۆستایان دەڵێت؟

(0) / / كوردستان / کوردستان هەڤاڵ ئەبوبەکر


Feb 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
پارێزگاری سلێمانی وتی کە سزادانی مامۆستایان دەکەوێتە چوارچێوەی لایەنی یاسایی و ئێمە تەنیا جێبەجێی دەکەین.
هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕۆژی شەممە 10 ی شوباتی 2024 لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە ئێمە پێمان وایە لە سەرەتاوە تا ئێستا خوێندن ئامانجە و هەموو شتەکانی دیکە ئامرازێکن لە پێناو بەدیهاتنی ئەم ئامانجە.
ناوبراو وتی: نابێت ئەم ئامانجە بکەوێت یان شکست بێنێت لە بەر ئەوەی کە کەوتنی ساڵێک خوێندن کارەساتی گەورەی بە دواوە دەبێت.
پارێزگاری سلێمانی وتی: هیوادارم ئەم دووانە هاوتەریب چارەسەر بکرێن، چ شایستە داراییەکانی حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستان، چ مووچە و بودجە و دامەزراندنی وانەبێژان چارەسەر ببێت و بە تەنیشتییەوە پرۆسەی خوێندن بە شێوەیەکی زۆر باش دەست پێبکاتەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر سەبارەت بە سزادانی ئەو مامۆستایانەی تا ئێستا بایکۆتی دەوامیان نەشکاندووە، وتی: کۆمەڵێک ڕێکاری کارگێڕی هەن، ئەوەی کە دادەمەرزێت کۆمەڵێک پابەندیی هەیە ئەمەش یاسا دیاریکردووە و پەیوەندی بە وەزارەتێک یان بەڕێوەبەرایەتییەک یان شوێنێکی دیاریکراوەوە نییە، ئەوانە دەکەوێتە سەر لایەنە یاساییەکانی و ئێمە تێکەڵی نابین و تەنیا جێبەجێی دەکەین.