ئەڵمانیا نیازی کڕینی ڤاکسێنەکەی ڕووسیای هەیە

(0) / / ئەورووپا / ئەنگێلا مێرکل


Apr 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە کۆبوونەوەیەکی سەرۆکی ویلایەتەکانی ئەم وڵاتە ئاماژەی بە ئەگەری هاوردەکردنی ڤاکسێنی کۆرۆنای ڕووسیا داوە.

ئەنگێلا مێرکل وتی کە ئەڵمانیا لە ئەگەری کڕینی ڤاکسێنی سپۆتنیک ڤی بە شێوازی سەربەخۆ لە یەکێتی ئەورووپا هەنگاو دەنێت.

ناوبراو وتی کە لە کۆبوونەوە لە گەڵ سەرۆکی ویلایەتەکانی ئەڵمانیا سەبارەت بەوەی کە دۆخەکە بە کڕینی ڤاکسێنەکەی ڕووسیا چۆن دەبێت، وتووێژمان کردووە، لە ئەورووپا پلانێکی یەکگرتوو بۆ ئەم مەبەستە نییە و ئەمەش بە واتای ئەوەیە کە ئەڵمانیا سەربەخۆ هەنگاو دەنێت.

ڤاکسێنی سپۆتنیک ڤی ڕووسیا لە 60 وڵاتی جیهان بە حەشیمەتێکی نزیک لە 3 ملیار کەس پەسەند کراوە./.