مێرکل: ئاشتی لە ئەورووپا تەنیا بە بەشداری ڕووسیا مسۆگەر دەبێت

(0) / / ئەورووپا / ئەنگێلا مێرکل ڤلادیمیر پوتین


Oct 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا ئامۆژگاری ئەوەیکردووە کە لێدوانەکانی ڤلادیمیر پوتین بە جیدی وەربگیردرێت و وتی کە ئاشتی لە ئەورووپا تەنیا بە بەشداری ڕووسیا دەتوانێت مسۆگەر ببێت.

ئەنگێلا مێرکل ڕایگەیاند کە ئەورووپا تەنیا بە بەشداری ڕووسیا دەتوانێت بگاتە ئاشتییەکی بەردەوام.

ناوبراو کە لە ساڵی 2005 تا 2021 ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بوو، وتی کە شەڕی سارد تا کاتی مسۆگەربوونی ئاشتی بەردەوام بە هاوکاریی ڕووسیا بەردەوام دەبێت.

مێرکل وتی کە ڕووداوەکانی ئۆکرانیا خاڵێکی وەرچەرخانە و دەبێت لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە جیدی وەربگیردرێت./.