پوتین: شەڕی ئۆکراینا لە بەرامبەر ڕووخانی غەززە هیچ نییە

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا ئۆکراینا غەززە ڤلادیمیر پوتین مۆسکۆ


Dec 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە ئاشتی لە ئۆکراینا تا کاتی بەدیهاتنی ئامانجەکانی مۆسکۆ مسۆگەر نابێت.
ڤلادیمیر پوتین ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساڵیانەی خۆیدا وتی کە ئەرکی سەرەکیمان لەم قۆناغەدا بەهێزکردنی دەسەڵات و ئاسایشی ڕووسیا لە سنورەکان بۆ دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکانی هاووڵاتیانە.
ناوبراو بە ئاماژە بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا وتی کە کیێڤ نایەوێت لە سەر چەکداماڵینی هیچ ڕێکەوتنێک بکات و ڕووسیاش پەنا بۆ ڕێوشوێنی دیکە دەبات.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: ئۆکراینا ئەمڕۆ هیچ وەبەرهێنانێکی نییە و هەموو شتێک لە و:اتانی ڕۆژئاواوە دێت و ئەم شتە خۆڕاییانەش ڕۆژێک دەگات کۆتایی دێت.
ناوبراو وتی: لە ڕووی ڕووخانەوە شەڕی ئۆکراینا لە بەرامبەر شەڕی غەززە هیچ نییە.