لە لوتکەی ڕیاز: گفتوگۆ لەسەر گرتنەبەری هەڵوێستی یەکگرتوو لهههمبهر دەستدرێژی زایۆنیستەکان بۆ سەر غەززە و لوبنان دەکرێت
(0) /
روانگە - سەرکردە و ڕێبهر و نوێنەرانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەوان محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، بەشداری لهلوتکەی عەرەبی و ئیسلامی دەکەن کە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەدەچێت، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گرتنەبەری هەڵوێستی یەکگرتوو لهههمبهر دەستدرێژی زایۆنیستەکان بۆ سەر کەرتی غەززە و لوبنان وڕاگرتنی.
ڕۆژنامەی ئەلشەرق ئەلئەوسەتی سعودی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کەسەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی سەبارەت بە گرتنەبەری هەڵوێستێکی یەکگرتوو بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی زایۆنیستەکان بۆ سەر کەرتی غەززە و لوبنان و ڕێگاکانی پاراستنی خەڵکی مەدەنی و پشتیوانی لە گەلی فەلەستین و لوبنان تاوتوێ دەکەن، جگە لە یەکخستنی هەڵوێستەکان و فشارخستنە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ جوڵەی جددی بۆ وەستاندنی هێرشە بەردەوامەکان.
تێبينيێك بنێرە: