لاهور شێخ جەنگی لە سەر دۆسیەی سزادانی گیراوانی بادینان داوایەک لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


May 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەر دۆسیەی سزادانی گیراوانی بادینان داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات کە دەسەڵاتی خۆی بەکار بێنێت.

لە پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگیدا هاتووە کە ئازادی بەردی بناغەی هەرێمی کوردستانە و ئازادیخوازانی کوردستان شایەنی پاراستن و ڕێزگرتن و پشتیوانین.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە نێردە دیپلۆماسییە نێودەوڵەتییەکان بەدیهێنەری ناوچەی ئارام و پارێزەری ئەزموونی هەرێمی کوردستانن، تۆمەتبارکردنیان بە تۆمەتی بێ بنەما، سکانداڵە و زۆر خەراپ ناوبانگی هەرێمی کوردستان لەککەدار دەکات.

لاهور شێخ جەنگی داوای لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کردووە کە لە بەرامبەر ئەم پێشهاتە مەترسیدارەدا ڕاوەستن، هەروەها داواشی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە کە دەسەڵاتی خۆی بەکار بێنێت و دادگاکان لە دەستێوەردانی سیاسی بپارێزێت./.