1 / 4
2 / 4
3 / 4
4 / 4

(0) / / كوردستان / ڕوانگە نوگرەسەلمان جەلال شێخ نوری


May 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە -  ‌‌‌۱۷ئایار بەڕێوەبەروئەفسەروکارمەندانی پۆلیس گەرمیان  پێشوازیان  کردلە کەسوکاری ئەنفالکراوان دوای گەڕانەوەیان لە گۆڕەبەکۆمەڵەکانی نوگرەسەلمان.
 
دوای ئەوەی ئەمشەو کەسوکاری ئەنفالکراوان لە سەردانی گۆڕەبەکۆمەڵەکان گەڕانەوە لە دەروازەی شاری کفری لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیارو بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان و قایمقامی قەزای کەلار و کفری و بەرێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری فەرمانگەکان و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان و بەرپرسانی حزبی و ئەمنی و ژمارەیەکی زۆر لە کەسوکاری ئەنفالکراوان و بەچەپکە گوڵ پێشوازییان لێکرا.
 
جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە کەسوکاری ئەنفالکراوانی ڕاگەیاند، هاتوینەتە پێشوازیتان تا پێتان بڵین هاوخەمتانین لەگەڵتان بووین، ئێوە سەربەرزن و خەڵکی تێکۆشەر و خۆڕاگرن،  لەیەزدانی مەزن داواکارین شەهیدانی ئەنفالکراوان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش سەربەرز بکات.
 
کەسوکاری شەهیدانی ئەنفالکراوان لە ١٦ی٥ ڕۆژی جیهانی گۆڕی بەکۆمەڵدا گەیشتنە پارێزگای سەماوە و لەوێشەوە بۆ نوگرە سەلمان، دوای دووڕۆژ مانەوە و یادکردنەوەی ئەو تاوانە گەورەیە دژ بە گەلی کورد ، گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.