لە ماوەی مانگێکدا نزیکەی 30 ڕاوچی دەستگیرکراون
(0) /
ڕوانگە - عەمیدی مافپەروەر شوان محمد ڕەشید، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"تەنها لە ماوەی ئەم مانگەدا لە سنوری قەزای خانەقین نزیکەی 30 ڕاوچی دەستگیرکراون و دراون بەدادگا.
وتیشی:" لە ئێستادا ڕێکخراوەکان وەک جاران نین و ماوەیەکی زۆرە سەردانمان ناکەن و ئەوەی هەیە تەنها لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە هەندێکیان دەبینین، کە ڕۆڵ و چالاکیان هەیە و لەوێ چالاکییەکانیان دەخەنەڕوو.
عەمیدی مافپەروەر شوان محمد ڕەشید، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، ڕونیشی کردەوە:" بەشێک لەوڕێکخراوانە ڕۆڵێکی باشیان هەیە لە پاراستنی ژینگە و هۆشیارکردنەوەی خەڵک و هەروەها هەوڵی ئەوان و پاڵپشتییەکانی ئیدارەی گەرمیان و ڕۆڵی باشی دادگاکان لەم ماوەیەدا هۆکارێکی باشبووە بۆ زیادبونی ژمارەی ئاژەڵە کێویەکان لە سنورەکەدا.
تێبينيێك بنێرە: