بەشداریی شێخ ئەدهەم بارزانی لە پرسەی سەرۆککۆماری ئێران لە تاران

(0) / / كوردستان / ڕوانگە شێخ ئەدهەم


May 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - شێخ ئەدهەم بارزانی لە ڕیزی بەرپرسان و سیاسەتمەدارانی عێراقی وەک میوانی تایبەتی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پرسەی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوەڵانی لە تارانی پایتەخت بەشداریی کرد .
 شێخ ئەدهەم بارزانی کەسایەتی سیاسی دیاری هەرێمی کوردستان وەکوو میوانی تایبەت بەشداریی لە پرسە و سەرەخۆشی سەرۆک کۆماری شەهید و هاوەڵانی لە حسێنیەی ئیمام خومەینی لە تاران کرد.
ئەم ڕێوڕەسمە لە لایەن ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕسی ئیسلامی ئێران بۆ شەهیدانی ڕووداوی هەلیکۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێران دانرا و ژمارەیێکی زۆر لە کەسایەتی و بەرپرسی حزبی و حکومی بیانی بەشداری بوون.