قەرەیلان داوا لە بارزانی دەکات لە سەر هێرشەکانی تورکیا بێتە دەنگ

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی


May 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل داوای لە سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کردووە کە بەرامبەر بە هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان بێتە دەنگ.

موراد قەرەیلان هێرشەکانی تورکیای بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر دەسکەوتەکانی کورد ناو برد.

ناوبراو لە میانەی بەشداریی لە کۆنفرانسێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، داوایکرد کە مەسعود بارزانی لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بێتە دەنگ.

قەرەیلان وتی کە بێدەنگی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا وەک پاڵپشتییەک لەو وڵاتە هەژمار دەکرێت./.