مەسعود بارزانی: بۆبەرپرسی لقی 22 پارتی لە گەرمیان، تیرۆرستان باجی کارە تێکدەرەکانیان دەدەن

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان تیرۆر مەسعود بارزانی


Jul 17, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان:" لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەکرەم ساڵەح،  بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاندووە:"

 ئەوانەی هەوڵی تیرۆرکردنیان داویت و ئەوانەشی لە پشتەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستیەدان باجی ئەو کارە تێکدەرەیان دەدەن.

هەرلەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا  مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان،  وێڕای ئەوەی کە هەواڵی پرسیوە، لە هەمانکاتدا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕیوە بۆ سەلامەتیی گیانی بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی و ئیدانەی کردەوە تیرۆریستیەکەی بەردەم ماڵی بەرپرسی لقی 22ی پارتی کردوە و ڕاشیگەیاندووە ئەنجامدەران و ئەوانەی لە پشتەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستیەدان بەدڵنیاییەوە باجی ئەو کارە تێکدەرەیان دەدەن.