لە سەر کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی و شاندەکەی ئەمریکا زانیارییەک ئاشکرا دەکرێت
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە سەر کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە شاندەکە پەیامێکی توندی گەیاندووەتە سەرۆکی حکومەتی هەرێم.
ڕێبوار کەریم ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە شاندەکەی ئەمریکا پەیامێکی توندیان لە سەر دۆسیەی سزادراوانی بادینان گەیاندووەتە حکومەتی هەرێم لە پاڵ هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەورووپا و باڵیۆزخانەی وڵاتان.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو پەیامەی ئەمریکا پیشاندەری ئەوەیە کە واشنتن گرنگییەکی زۆر بە دۆسیەی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان دەدات.
ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق هەروەها ڕایگەیاندووە کە زمانی وتووێژەکان لەو کۆبوونەوەدا جیاوازتر بووە لەو بەیاننامەی کە حکومەتی هەرێم دەریکردووە./.
تێبينيێك بنێرە: