700  هاوڵاتیی عێراقی لە کامپی هۆل گەڕێنرانەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان هۆل


Jun 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئەمڕۆ سێشەممە، 4ـی حوزەیرانی 2024، نزیکەی 700 هاوڵاتی عێراقی لە کۆی 160 خێزان، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق، کامپی هۆلیان  بەجێهێشت و گەڕێنرانەوە بۆ عێراق.

فەرمانگەی ئاوارە و کاروباری پەنابەران لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، ئەمە 17ـەیەمین گرووپە لە سەرەتای دەستپێکردنی هەماهەنگییەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق، هەروەها لە ماوەی ئەمساڵدا سێیەم گرووپن کە گەڕێنراونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.

فەرمانگەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، گێڕانەوەی ئەو خێزانە عێراقییانە بە هەماهەنگی لە نێوان بەڕێوبەریی خۆسەری و لیژنەی ئاوارە و پەنابەران لە پەرلەمانی عێراق کراوە.

کامپی هۆل لە باشووری حەسەکە زیاتر لە 45 هەزار خێزان و منداڵەکانی داعشی لە 50 وڵاتی جیاوازی جیهانەوە لەخۆگرتووە، عێراقییەکان و سوورییەکان نزیکەی نیوەی کۆی دانیشتووانی کامپەکە پێکدەهێنن.