منداڵێک تەمەن دوو ساڵان لە پڕۆژەیەکی ئاودا خنکا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان


Jun 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - عەقیدی مافپەروەر، علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند:"ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە لەگوندی شێخ لەنگەر سەربەناحییەی کوڵەجۆوە تەرمی منداڵێکی دوو ساڵان بەناوی ( محمد دڵشاد باقی) هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کەبەهۆی خنکان بەئاو گیانی لەدەستدابوو 

وتیشی:" بەوتەی کەسوکاری کەدانیشتووی قەزای کفرین و بەسەردان هاتبوونە گوندی ناوبراو منداڵەکەیان لەماڵ دەرچوەو کەوتۆتە مەشروعی ئاوەوە کەنزیکی ماڵەکەیان بوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە

 عەقیدی مافپەروەر،  علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕونیشیکردەوە:" لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوەو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.