بەبڕیاری سوودانی دە بەرپرس لە کارەکانیان دوورخرانەوە

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان


Jun 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ سوودانی 10 بەرپرسی وەزارەتی كارەبا لە كارەكەیان دوور خرانەوە، داوای دەست لەكاركێشانەوەی وەزیری كارەباش دەكرێت.
لە ساڵی 2003ەوە خەڵكی عێراق بەدەست نەبوونی كارەباوە دەناڵێنن،هیچ چارەسەرێكی كارەبا نەكراوە، بەشێكیش لە هاووڵاتییان پێیان وایە ئێران بۆ ئەوەی كارەبای خۆی بفرۆشێت، رێگرە لە چارەسەری كێشەی كارەبا لە عێراقدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پلەی گەرما لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق گەیشتووەتە 50 پلەی سیلیزی و نەبوونی كارەباش ژیانی خەڵكی ئەستەم كردووە، ئەوەش ناڕەزایی زۆری هاوڵاتیان و پەرلەمانتارانى لێکەوتووەتەوە.
عەلی ساعدی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕای گەیاند، بەهۆی زۆریی ناڕەزایەتیی خەڵك لە كارەبا و خزمەتگوزارییەكان، هەموو ئەو شتانەی دوێنێ دروستمان كردوون، ئەمڕۆ خەریكە لەناو دەچن و پێویستە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق زیاد عەلی وەزیری كارەبا لە كارەكەی دوور بخاتەوە.
دەشلێت، دەبێت دەرئەنجامەكانی شكستی وەزیری كارەبا و ناڕازیبوونی جەماوەریش لە ئەستۆ بگرێت.
کەشناسیی عێرق رایگەیاند، سبەی لە 9 پارێزگا پلەی گەرما 50 بۆ 51 پلە دەبێت و کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: لە گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە 48 پلە.
هاوکات، لە چەند رۆژى رابردوودا سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ژێر فشاری ناڕەزاییەكانی خەڵك، 10 بەرپرسی لە كەرتی كارەبای پارێزگا جیاوازەكانی عێراق دوور خستەوە.