نێچیرڤان بارزانی چۆن پێناسەی دەستووری کردووە؟

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


May 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆچوونی خۆیی لە سەر نووسینەوەی دەستوور ڕاگەیاند.

نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و دەستوور وتی کە دەستوور بۆ یەک حیزب نییە، دەستوور بۆ یەک نەتەوەش نییە، دەستوور بۆ یەک پێکهاتەش نییە، دەستوور بۆ هەموو کوردستانیانە کە لە هەرێمی کوردستان دەژین.

ناوبراو وتی کە دەستوور دەبێت ڕەنگدانەوەی بیر و بۆچوون و گرنگیدان بە هەموو ئەو پێکهاتانە بن کە لە هەرێمی کوردستاندا دەژین.

سەرۆکی هەرێم وتی کە بە دڵنیاییەوە بە هاوکاری لە گەڵ پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم هەنگاوی کرداری بۆ نووسینەوەی دەستوور دەست پێدەکەین./.