وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانی و حزبەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی دێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان


Jun 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - دوای دووجار درێژكردنەوەو دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن ئەمڕۆ 27-6-2024، وادەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتی و کاندیدانی تاکەکەسی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت.

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاندووە،  ڕۆژی پێنجشەممە 27 حوزەیران، تا کۆتایی دەوامی فەرمی دوا وادە دەبێت بۆ تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتی و ئەوانەی کە دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکەن، وادەکە بۆ جارێکى دیکەدرێژ ناکرێتەوە.

پێشتر هەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، بزوتنەوەی ئیسلامی، پێکهاتەکانی تورکمان، کریستیان، ئەرمەن لە کاتی کردنەوەی دەرگای تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتییەکان خۆیان تۆمارنەکرد، بەڵام دوای کردنەوەی دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ جارێکی دیکە و دوای بڕیاری بەشداریکردنیان لەهەڵبژاردن، ناوی خۆیان تۆمارکرد، کاتێک ئەو وادەیە لە 13ی ئەم مانگەوە دەستیپێکرد، ئەمڕۆ کۆتایی دێت.لەلایەکی دیکەوە،  ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسى سلێمانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکردووە، دوو حیزبى نوێ و 16 کاندیدى سەربەخۆ خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تۆمار کردوە و جەختیش دەکاتەوە وادەى تۆمارى ناوى لیست و کاندیدان جارێکى دیکە درێژ ناکرێتەوە.پێش دواخستنی وادەی هەڵبژاردن،  لەسنوری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق 33 حزب و قەوارەی سیاسیی ناویان لە چوار بازنەی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان تۆمار كردکردبوو .

جگە لەوەش لە پارێزگای هەولێر 23 كاندیدی سەربەخۆ، لە هەڵەبجە و سلێمانى 19 كاندیدی سەربەخۆ، لە دهۆک 16 كاندیدی دیکەى سەربەخۆ بۆبەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم خۆیان تۆمارکردبوو.کۆتایی هاتنی وادەی پێشکەشکردنی داواکارییەکانی بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دوای  ڕۆژێک دێت لە دیاریکردنی كاتی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە، کە ڕۆژی (20)ی تشرینی یەکەمی (2024) بە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دیاریكرد.