عێراق دەست بە کڕینەوەى ئەو چەکانە دەکات کە لەلاى هاوڵاتیانە

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان


Jun 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بۆ کۆنترۆڵکردن و وەرگرتنەوەى، عێراق دەست بە کڕینەوەى ئەو چەکانە دەکات کە لەلاى هاوڵاتیانەپەیام

بەمەبەستى کۆنترۆڵکردن و وەرگرتنەوەى چەک لە هاوڵاتییان، حکومەتى عێراق دەست بە کڕینەوەى ئەو چەکانە دەکات کە لەلاى هاوڵاتیانە.

میقداد میرى، وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند: حکومەت دەیەوێت چەک تەنیا لەدەستى دەوڵەت بێت، بۆ ئەوەش دەستیان بەکڕینەوەى چەک کردووە و لەلایەن هاوڵاتییانەوە پێشوازى لەم بڕیارە کراوە.

ڕاشیگەیاند: قۆناغى یەکەم تۆمارکردنى چەکەکانە و قۆناغى دووەم کڕینەوەیەتی، 16 ملیار دینار بۆ ئەو بابەتە دابینکراوە کە دوو ملیار دیناری بۆ بەغداد و بڕى یەک ملیار دیناریش بۆ پارێزگاکانی دیکەیە.

وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق وتیشى "بەنرخێکى باش چەک لە هاوڵاتییان دەکڕنەوە".

لە هەرێمى کوردستانیش بەگوێرەى یاسا بەرکارەکان هەر هاوڵاتییەک چەکى بێمۆڵەتى پێبێت و تۆمارى نەکردبێت، ئەوا بە سزاى بەندکردن کە لە یەک ساڵ کەمتر نەبێت و لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت و بە پێژاردنێک كە لە دوو ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە پێنچ ملیۆن دینار زیاترنەبێت، سزا دەدرێت.