سەرۆك کۆمار، سەرکۆنەی لێدوانەکانی مایك واڵتز ئەندامی کۆمارییەکان لەکۆنگرێسی ئەمریکا دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان مایك واڵتز


Jul 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆك کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:"سەرکۆنەی لێدوانەکانی مایك واڵتز ئەندامی کۆمارییەکان لەکۆنگرێسی ئەمریکا دەکەین، کە نەك تەنها دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەگرێتەوە، بەڵکو سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری عێراقیش پێشێل دەکات، کە پایەیەکی سەرەکییە لە پایەکانی دەوڵەت.

وتیشی:" دەمانەوێت دوپاتی بکەینەوە، کە سیستمی دادوەریی عێراق، یەکێکە لە رەسەنترین سیستمە سەربەخۆکانی دادوەری لە ناوچەکەدا، کە بەدیهێنانی دادپەروەری مسۆگەردەکات و پشتگیری لە سەروەریی یاسا و مافە رەواکانی هاووڵاتیان دەکات تا بە شکۆمەندی  و ئازادی بژین، هەروەها ئەو سەقامگیریی ئاسایش و سیاسییەی عێراق بەڵگەیەکی روون و ئاشکرای ئەم راستییە دەگەیەنێت.

د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆك کۆماری عێراق، ڕونیشیکردەوە:" دوبارەکردنەوەی ئەو جۆرە لێدوانە نابەرپرسیارانە، رەنگە کاریگەری لەسەر سروشتی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دروستبکات.