پەیوەندی تەلەفوونی مستەفا کازمی و مەسعود بارزانی

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی


Jun 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە ڕێگای تەلەفوونەوە پێکەوە وتووێژیان کردووە.

بارەگای بارزانی ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە مەسعود بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفوونیی لە لایەن مستەفا کازمییەوە پێگەیشتووە.

لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق ئیدانەی هێرشەکەی پەکەکەی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە کردووە.

لە کۆتایی ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە کە هەر دوو لا هاوڕابوون لە سەر گرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی لە نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە پێناو پاراستنی سنورەکان و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانە و ڕێگری لە هەر دەستێوەردانێک./.