بابەکر زێباری هەڕەشەی دەرکردنی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەکات
(0) /
ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە پێویستە پەکەکە لە خاکی هەرێم بکشێتەوە ئەگەرنا بە زۆر دەردەکرێت.
بابەکر زێباری وتی کە پەکەکە بە ئاشکرا شەڕ بە هەرێمی کوردستان دەفرۆشێت و بەشێکی خاکی هەرێمی داگیر کردووە.
ناوبراو وتی کە سەیر لەوەدایە کاتێک هێزەکانی تورکیا دەچنە ئەو ناوچانە چەکدارانی پەکەکە بێدەنگن بەڵام بەرامبەر بە هێزەکانی پێشمەرگە شەڕ دەکەن.
بابەکر زێباری وتی کە ناتوانین چیتر بەرامبەر بە کردەوەکانی پەکەکە بێدەنگ بین./.
تێبينيێك بنێرە: