وەزیری ناوخۆ: مەسعود بارزانی یەکەی 80 ی خستووەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
(0) /
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە مەسعود بارزانی یەکەی 80 ی خستووەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
ڕێبەر ئەحمەد وتی کە نازانین ژمارەی پاسەوان لە حکومەتی هەرێم چەندە، لە بەر ئەوەی کە یەکەی پاسەوانی زۆر جیاواز هەن و بە گوێرەی پەیرەوی نوێ هەموویان دەکرێن بە یەک و ڕێکدەخرێنەوە.
ناوبراو وتی: مەسعود بارزانی یەکەی 80 ی خستووەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و هیوادارین یەکێتیش هەمان بڕیار لە سەر هێزەکانی 70 بدات./.
تێبينيێك بنێرە: