یاریدەدەرێکی مەسرور بارزانی دەڵێت بۆ مووچە قەرزمان نەکردووە

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Jun 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەکێک لە یاریدەدەرەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی ڕەتکردووەتەوە کە حکومەت تەنانەت بە لێبڕینیشەوە بۆ دابەشکردنی مووچە قەرزی کردبێت.

ڕێباز حەملان ڕایگەیاندووە کە حکومەت تەنیا مانگی ڕابردوو بە هۆی نەبوونی سیولەی پێویست پارەی قەرز کراوە.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانیدا وتی کە هەوڵەکان بۆ ڕێکخستنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەران بەردەوامە نە وەک کەمکردنەوەی، ئەوەش بۆ یەکسانی نەهێشتنی جیاوازییە لە وەرگرتنی دەرماڵەکان./.