پزیشکیان: ئێمە دەتوانین کۆتایی بەو خوێنڕێژییەی ئیسرائیل بهێنین

(0) / / ئاسیا / پزیشکیان ئیسرائیل


4 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە- لەکاتی بەڕێوەچونی  نمایشێکی سەربازیی لە تاران، بەبۆنەی تێپەڕبونی 44 ساڵ بەسەر دەستپێکردنی جەنگی عێراق ـ ئێران،  سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: هێزی بەرگریی ئێران وایکردوە، هیچ ئەهریمەنێک نەتوانێت هێرشبکاتەسەر خاکەکەی.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی:" لەڕێگەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لەنێوان وڵاتانی ئیسلامی، دەتوانین ڕوبەڕوی ئیسرائیل ببینەوە، ئاماژەی بەوەشکرد:" هیچ هێزێک ناتوانێت هێرشبکاتەسەر ئێران."

پزیشکیان باسی لەوەشکرد:"بەهەموو جیهان دەڵێین، ئێمە جگەلەوەی دەتوانین بەرگریی لەخاکی وڵاتەکەمان بکەین، هاوکات لەڕێگەی یەکێتیی نێوان وڵاتانی ئیسلامیشه‌وه‌ دەتوانین بەرگریی لەئاسایشی ناوچەکە بکەین، هەر لەوڕێگەیەوە دەتوانین کۆتایی بەو خوێنڕێژییەی ئیسرائیل بهێنین."